شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کران
شەوی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شەش کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.
شەوی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، شەش کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بریندار کران.
١٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "حوسین پایە"، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی بۆناب تێدەپەڕێ، بەڵام سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شەوی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "پەیام ڕەزایی"، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی "پێڵە"ی سەر بە شاری مەریوان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارستانە، بەتوندی بریندار بوو.
ئۆکتۆبری ٢٠٢٣، پاش خولی نوێی هەوڵەکانی هاوپەیمانەتیی جیهانی، دژی سزای لەسێدارەدان، ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، بووە ئەندامی ئەم هاوپەیمانەتییە.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەپێشینە و چالاکی سێنفیی خەڵکی شاری ئاودانان، بە مەبەستی جیبەجێکرانی حوکمی زیندانەکەی، خۆی ڕادەستی زیندانی ئیلام کرد.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خەزەڵوەر، قاسم ئابستە، زیندانیی عەقیدەتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، پاش ١٤ ساڵ زیندان، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە درا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، فواد (سیرووس) فەتحی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.
شەوی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر، بەرزان بازانی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان مەحموودنژاد"، خەڵکی سەقز، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، زانا پەروانە، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، پاش دوو مانگ و ١٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.