چاپخانەی "پەنجەرە"، هەڵکەوتوو لە شارەکی سەنعەتیی شاری ساحیب، سەر بە شاری سەقز، بە فەرمانی بەخشداریی زێویە، داخرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری داخرانی ئەم چاپخانەیە، چاپکردنی وێنەیەکی پێشەوا قازی محەممەد و شێخ مەحموود بەرزنجی، لە ڕێبەرانی ناوداری کورد لەسەر ڕووبەرگی کتیبێک بووە کە لە قوتابخانەکانی کوردستانی عێراقدا، دەخوێنرێ.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەخشداری زێویە، پاش ئاگاداربوونەوە لە چاپی وێنەی ئەم دوو ڕێبەرە ناودارەی کورد، فەرمانی داخرانی بۆ چاپخانەکە دەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: پاش فەرمانی بەخشداری زێویە، هێزە ئەمنییەتییەکان، هێرشیان کردە سەر چاپخانەکە و پاش پشکنین، چاپخانەکەیان داخست.

بە داخرانی ئەم چاپخانەیە، ٤٠ کەس بێکار کران.