ئیلام؛ مێهراب کووشا پاش برینداربوونی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە
ڕۆژی شەممە، ٢٠ خەزەڵوەر، مێهراب کووشا، خەڵکی شاری کارزان، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار و دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٠ خەزەڵوەر، مێهراب کووشا، خەڵکی شاری کارزان، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار و دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یوونس قادری"، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار کرا.
ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەریمان ساعدی"، خەڵکی گوندی "دوەیسە"، سەر بە شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، بریندار کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا محەممەد شەریفی"، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەیاد دەرویشی، برای فەرجاد دەرویشی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
شەوی پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "کامران ڕەحیمی"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، بریندار کرا.
سەیدئەمین عەباسی، خەیروڵڵا حەقجوویان، پاکزاد تاهیری و نەوشاد تاهیری لە ئەندامانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و وەرگرتنی مۆبایلەکانیان، ئازاد کران.
ڕۆژی ١٤ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١، ئێحسان قاسمیفەرد، لاوی تەمەن ٣٦ ساڵی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوری کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج، پاش دۆڕاندنی تیمی فووتباڵی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر تیمی ئامریکا، لەلایەن ٥ کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی بەسیجەوە…
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، سامان محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بە سەر دەسبەسەرکرانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکی کورد و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباددا، زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.