دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕادمان سلێمانی"، کوڕی حامید، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕادمان سلێمانی"، کوڕی حامید، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار وەیسی"، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "بێهنام شەریفیان"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە هۆی لێدانی هیزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەتوندی بریندار بوو.
ئاگادارینامەی پرسەی چوار بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو نیشاندەری جۆرێکی تر لە سەرکوتی حکوومەتی دژی ئەوانە. یەکەم ئەوەیکە تەرمی ئەم چوار کەسە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە تاکوو ئادرەسی گۆڕستانی لەسەر بنووسرێ و شوێن و مەزارەکەیان…
دۆخی گشتیی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەبار وەیسی"، کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید خزرنژاد"، کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە پیرانشار، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.
٢٥ ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئەندام لە ئیمپەکت ئێران، سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی شانۆیی حکوومەتی ئێران لە سەردانی جێگری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ، نیگەرانییان دەربڕی.
ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بەشات"، خەڵکی گوندی "برایم ئاباد"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانیار فەیزی" خەڵکی گوندی "ئاڵمانە"ی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "محەممەدڕەزا قوربانی" کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددەی هۆشبەر بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.