سەلمان ئەفرا بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، پاش دەسبەسەرکران ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان، سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان، پاش دەسبەسەرکران ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
مەسعوود شەمسنژاد، پارێزەری چوار بەندکراوی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو لە دژکردەوە بە لەسێدارەدانی ئەو زیندانییانە لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا نووسیویەتی؛ "بریگرتەکانم، پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی و موحسن مەزڵووم لە کاتی بانگدانی…
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج، جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی میزان، میدیای فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی موحسن مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی، چوار زیندانیی سیاسیی کورد جێبەجێ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، یەکی رێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان حاجی خزری"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تاڵاو"، سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد بە مەبەستی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکانیان بانگی بەندیخانەی ئێڤین کراون و ئەمە مەترسیی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی ئەم چوار کەسەی زۆرتر کردووەتەوە.
شەوی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە سێیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ئاکۆ مەعرووفیئازەر، خەڵکی سەردەشت، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکاندا بە فیشەکی هێزە سەرکوتکەرەکان پێکرا و سەر و ملی بەتوندی بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەنسوور محەممەدنژاد"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فارووق حوسێنی"، کوڕی مامۆستا سەید ئەحمەد خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هووشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی کوردی سزادراو بە ٣٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری کە پێشتر سزای لەسێدارەدرانی هەڵوەشابووەوە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.