شنۆ؛ عیسا ئیبراهیمزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، عیسا ئیبراهیمزادە، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، عیسا ئیبراهیمزادە، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزران.
ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نەهرۆ ڕۆستەم نژاد"، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە پارکەکانی سەقز، کەوتە بەر هێرشی چەند کەس لە کەسانی "توندئاژۆی سەلەفی بە بیری داعشی" و بە هۆی لێدانی چەقۆ لەلایەن ئەم…
شەوی هەینی، ١٣ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "کۆسار ڕۆستەم نژاد"، خەڵکی "شمشێر"، سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە لە دەسبەسەرکرانی دلێر زاهێدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨، هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەسبەسەرکران و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "حوسێن حەبیبی"، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەم ڕۆژە گەیشتە ٢ کەس.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هەواڵنێرێک بە ناوی "ئاوات مام سەلیم"، ناسراو بە "ئاوات بڕنۆ"، بانگی ئیتلاعاتی پیرانشار کراوە و پاش لێپرسینەوە دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیراوە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مێهدی ئازەریوون"، خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرەڕای خراپبوونی دۆخی جەستەیی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری و پێویستیی جیددیی ناوبراو بە نەشتەرگەری بە زووترین کات؛ بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز ڕێگری لە ڕاگواستنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە دەکەن.