ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانیار فەیزی" خەڵکی گوندی "ئاڵمانە"ی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارە، بریندار کرا.
هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "ساوجی" تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەو کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.
زانیار فەیزی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.





