لە ژێنێڤ كونفرانسێك لەژێر ناوی "مافی خوێندن بە زمانی دایك لە ئێران" بەڕێوە چوو
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژێنێڤ كونفرانسێكی لەسەر "مافی خوێندن بە زمانی دایك لە ئێران" بەڕێوە برد.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژێنێڤ كونفرانسێكی لەسەر "مافی خوێندن بە زمانی دایك لە ئێران" بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی پێوەندییە گشتییەكانی كۆمەڵەی كوردانی نیشتەجێی ناوەند (تاران)، خولی فێربوونی زمانی كوردیی كورمانجی لە دەفتەری ئەو كۆمەڵەیە لە سەرەتای مانگی رەزبەرەوە دەستی پێكردووە.
بژاردەیەك لە شێعرەكانی عەلیشا خان حەیدەری لە ئیلام بەناوی "دارئاسوو" بە كوردیی كەلهوڕی بڵاو كراوەتەوە كە پێشوازییەكی بەرچاوی لێكراوە.
پاش وتووێژ و دانیشتنی هێندێ لە نووسەرانی هەر چوار بەشی كوردستان ، بە واژۆی هەشتا كەس لە مامۆستایانی زمانی كوردی و رووناكبیران، كەمپەینی "یەكیەتیی زمانی كوردی" بە مەبەستی هاوئاهەنگی لە نێوان زاراوەكانی زمانی كوردی چالاكیی خۆی دەست پێكرد.
لەم رۆژانەدا جارێكیتر جموجۆڵێكی سەیر شاری مەریوانی داگرتووە و خەڵك و دامودەزگا پێوەندیدارەكان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی حەفتەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام ئامادە دەكەن.
وەرگێڕانی كەلهوڕیی كتێبی "كۆماری كوردستان" بە هەوڵی "جەواد كازم مەلەكشاهی" چاپ و بڵاو كرایەوە.
پیشانگای وێنەی هونەرمەندانی ناوداری كرماشان بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی مۆسیقای میللیدا بەڕێوە چوو.
دوكتۆر ئیسماعیل بێشكچی، نووسەر و كۆمەڵناسی خەڵكی توركیە، لەسەر كارەكانی لەبارەی كوردەوە چوارەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی "هرانت دینك"ی پێ بەخشرا.
كورتە فیلمی "مێلۆدیی بەرد" لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی سینەماكاری كوردی ئێران خەڵاتی یەكەمی باشترین كورتە فیلمی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆكی بەدەستهێنا.
دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ رێكەوتی ٢٨ی خەرمانان هەتا ٣ی رەزبەر لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.