ئاژانسی كوردپا: نووسەرێكی خەڵكی روانسەر كە چالاكی منداڵانیشە كتێبێكی چیرۆكە شێعری تایبەت بە منداڵان نووسیوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرهەمی ئەسعەد زۆهرابی لە ژێر ناوی " بەرخۆلە ئەستێرە و دایە لەولاو" كە كتێبێكی ئەدەبی تایبەت بە منداڵانە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاو بكرێتەوە.
دێزانی ناوەوەی كتێبەكەش لەلایەن "سورەیا كەرەمی"یەوە ئامادە كراوە.

ناوەرۆكی ئەم كتێبە باس لە دەستكۆرتی و هەژاری دەكات و نووسەر هیوای خوازە كە توانیبێتی خزمەتی زمان و ئەدەبی كوردی كردبێت و كتێبخانەی كوردی دەوڵەمەندتر بكات.
پێشتریش هاووڵاتییەكی دیكەی روانسەری بە ناوی پووپەكی فەرۆخی كتێبێكی كوردی تایبەت بە منداڵان بە ناوی "ئەی بووكەلە دەم سوورەكەم" چاپ و بڵاو كردبووە.





