ئەگەری لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە ئارا دایە

18:20 - 28 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بە "سیروان ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری ''سەردەشتـ"ـیان ڕاگەیاندووە لە ئەگەر وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجی دەکرێت.

سیروان ئەحمەدپوور، ٨ ساڵ پێش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی هاووڵاتییەکی دیکەی ئەستاندبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش ئەو ڕووداوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست بە قیساس " مەحکووم کرابوو.

پێشتر، بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندووە، بە وەرگرتنی بڕی ١ میلیارد و ١٠٠ ملیۆن تمەن، چاوپۆشی لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە دەکەن.