ئەنیستیتۆی خانی شەوە شێعرێكیان بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ لێقەوماونی وان بەڕێوە برد
14:04 - 23 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ئەنیستیتۆی كلتووری و هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی بە نیشانەی رێزگرتن لە گیان لە دەستدان و لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی وان شەوە شێعرێكیان لە شاری ورمێبەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتووو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو كۆڕە شێعرە لە ژێر ناوی \"وان چیدیكە دڵت لێنادات\" لە شاری ورمێبەرێوە چوو.
كۆمەڵێكی بەر چاو لە كەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەكان وەكوو، گوڵاڵە ستادوەند، محەممەد سەفایی، بەرزەنجی و رەحیم حەلاج بەشداری ئەو رێورەسمە بوون و بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان رێزیان لە گیان لە دەست داوانی هاووڵاتیانی وان گرت.
هەر لەو پێوەندییەدا ماوەیەك لەمەوبەر ئەنیستیتۆی خانی لە ورمێیارمەتێكی بەر چاوی لە پێخەو بۆ هاووڵاتیانی وان كۆ كردەوە.
لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران لە ورمێئیزنی چوونی ئەو كەلوپەلە كۆ كراوانەیان بۆ وان نەدا.
بەوتەی لێپرسراوانی ئیدارەی ستانداردای ورمێ، بە هۆی باجی هەناردەی قەدەغە، حكوومەتی توركیە ناهێلێت ئەو یارمەتیانە بە دەستی ئەو خەڵكە بگات.