ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە کاتی ئاگرکوژاندنەوەدا تووشی ڕووداو بوو

11:56 - 26 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی ئەو شارەدا، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەرمانان، "نێعمەت ڕەحمانی"، ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە کاتی کۆنتۆۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی گوندی "دۆڵەبی"، لاقێکی شکا.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەی سەوزی چیای مەریوان، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دارستانەکانی گوندی "دۆڵەبیـ"ـی سەر بە شاری مەریوان، سێ ڕۆژ پێش تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە و ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا، خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرکەتنەوەیە بوون.