ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژرا

11:24 - 15 خەرمانان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی "هوشیار ئەردەڵان" خەڵکی قوروە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە مەریوان کوژرا.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایگەیاند کە ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە دەوروبەری یەکێک لە پایگاکانی عەملیاتیی شاری مەریوان، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، سەربازێک بە ناوی "میلاد وەلی ‌پوور" لە شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە سنووری ورمێ کوژرا.

ئەو شەڕەی هێزە نیزامییەکانی ئێران لە کاتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی ورمێ ڕوویداوە.