ئەشکەنجەی لاوێکی جوانڕۆیی بەدەستی چەکدارانی سپای پاسداران

20:47 - 3 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: چەند کەس لە لاوانی شاری جوانڕۆ کەلە چیاکانی شاهۆ سەرقاڵی شاخەوانی بوون، لەلایەن ئەندامانی سپای پاسدارانەوە بەرەوڕووی لێدان و بێ حومەتی کران بوونەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سێ رۆژ پێش ئەندامانی چەند کەس لە لاوانی شاری جوانڕۆ کەلە چیاکانی شاهۆ سەرقاڵی شاخەوانی بوون، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درانە بەر لێدان و لە ئەنجامدا یەکێک لەو کەسانە تووشی خوێنڕێژی بووەو لە ئەنجامدا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردە \"مستەفا رەحمانی\" و خەڵکی شاری جوانڕۆ راگەیاندراوە کە هەتا ئێستا بۆ چارەسەریی برینەکانی لە نەخۆشخانەی ئەو شارە لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

دەگوترێ کەئەو چەکدارەی سپای پاسداران خەڵکی شاری جوانڕۆ بووە کە بەزەبری پێلاقە لە سینگی ئەو هاووڵاتییە کوردەی داوە و بەو هۆیەوە تووشی خوێنڕێژیی ناوسکی کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە \" مستەفا رەحمانی\" لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە و هاوکات هۆکاری ئەو هێرشەی هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەر ئەو لاوە کوردانە روون نەبۆتەوە.