كەبوودوەند بە هۆی خراپی بارودۆخی جەستەیی بردرایە نەخۆشخانە

20:16 - 20 بەفرانبار 2711
كوردپا: محەممەد سەدیق كەبوودوەند چالاكی مافی مرڤ بە هۆی ناڵەباری بارودۆخی جەستەیی بەمەبەستی چارەسەریی بردرایە نەخۆشخانە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دوابەدوای نەخۆشی هەناو و سەر ئێشە بەردەوامەكانی سەدیق كەبوودوەند، ئەو چالاكەی مافی مرۆڤ بردرایە نەخۆشخانە.

بەوتەی بنەماڵەی سەدیق كەبوودوەند، دوابەدوای گەیاندنی ئەو دەستبەسەر كراوە كوردە كۆمەڵێك ئازمایش و پشكنینی پزشكی بۆ ئەنجام دراوە.

هەروەها بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر كراوە ئاشكراشیان كرد، بردنی كەبوودوەند بۆ نەخۆشخانە لەسەر داوای پزشكی قانوونی بووە.