ئێران بە یەكجاری پێشی بە هاتنی ئاوی رووباری "ئەڵوەند"ی بۆ عێراق گرت
15:39 - 14 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بە وتەیبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق، ئێران بە تەواوەتی ئاوی رووباری\" ئەڵوەند\"ی وشك كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هاووڵاتی رۆژیهەینی13ی گەلاوێژ \"عەلی هاشم\" بەڕێوەبەریگشتیی پڕۆژەكانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی عێراق رایگەیاند: \"ئێران بە تەواوەتی رووباری ئەڵوەند وشك كردووە و ناهێڵی بڕژێتە ناو خاكی عێراقەوە، هەربۆیە زیانی زۆری بە بەرهەم و زەویی كشتوكاڵی دەیان گوندی خانەقین و دەورووبەری گەیاندووە و بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە وەزارەتی دەرەوەی عێراقمان ئاگادار كردۆتەوە\".
ئاویرووباری ئەڵوەند بە قەزایخانەقیندا تێپەڕ دەبێت، ئەمەش گرفتیبۆ دانیشتوانەكەیدروست كردووە و هەتا ئێستاش بەرپرسانیهەرێمی كوردستان، ئێران لەم بارەیەوە هیچ روونكردنەوە و لێدوانێكیان نەداوە.
رووباڕی ئاڵوەند لە دوو شوێنی سەرەكییەوە سەرچاوە دەگرێت یەكیان لە كێوەكانی داڵاهۆ و قەلاجە كە لە \"سەراو ئەسكەندەر\" لە رۆژئاوای زاگرۆس كەلە 23 كیلۆمیتریی رۆژهەڵاتی \"زەهاو\" لە باكووری شارۆچكەی \"رێژاو\" هەڵكەوتووە.
چەندین رووباری بچووك و گەورەی وەكوو\"بان زەردە، یاران، بشێوە قەڵا شاهین، دێرە، گلان و بزكەنە\" دەڕژێنە ناویەوە.
رووباری ئەڵوەند لە ناوەڕاستی شاری \"سەرپێل زەهاو\"وەوە تێپەڕ دەبێت و لە رۆژئاواوا بەلای \"قەسرشیرین\"دا تێپەڕ دەبێت و دواتر لە گەڵ \"چەمی ئیمام حەسەن\" و پاشان دەڕژێتە رووباری \"تەنگاو\" و دوای تێرئاو كردنی رەز و باخەكانی قەسرشیرین دەڕواتە قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە لە وڵاتی عێراق.
مەسەلەی پێشگرتنی ئاوی رووباری ئەڵوەند لەلایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی 4 ساڵە بەردەوامە و لە وەرزی هاویندا ئێران پێشی دەگرێت و ئەمەش هاووڵاتییانی دەڤەری خانەقینی تووشی گرفت كردووە، سەرەڕای ئەوەی كە لێپرسراوانی پێوەندیداری ئێران چەندین جار بەڵێنی ئەنجام نەدانی ئەو كارەی داوە، بەڵام لە پێشگرتنی ئاوی رووباری ئەڵوەند بەردەوامن.