یەکێک لە فەرمانبەرانی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سنە بەهۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست دا

11:32 - 25 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، سێ کەس لە پێرسۆنێلی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سنە، لە کاتی هەڵکەندنی چاڵ، بەهۆی داتەپینی دیوار، یەکێک لەو سێ کرێکارە بە ناوی "جەبار ئیمامی نژاد" تەمەن ٣٤ ساڵ، گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لە شارەکی "ئیرشاد"ی شاری سنە ڕووی داوە و دوو کرێکاری دیکە بە سەختی بریندار بوونە.

جەبار ئیمامی نژاد، خێزاندار و فەرمانبەری دامەزراوەی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری سنە بووە.