یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی شاری ورمێ خەریکە لەناو دەچێت

12:09 - 29 بانەمەڕ 2720

کلیسای "مار گابریەل"ی ئەرمەنییەکان، لە گوندی "ئەردیشە"ی ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە خەریکە لەناو دەچێت.

مێژووی ئەو کلیسایە بۆ سەدەی ١٩ی زایینی دەگڕێتەوە و کەسانێکی بەرژەوەندیخواز بۆ دەرهێنانی شتومەکی عەنتیکە، ئەو ئاسەوارە مێژووییان تێکداوە.

ئەو کلیسایە لە بەشی باشووری شاری ورمێ و گوندی "تازەکەند" هەڵکەوتووە، هیچ ناو و نیشانێکی لە سەر مێژووەکەی، لە هیچ کتێب و سەرچاوەیەک دەست ‌ناکەویت.

پەنتایی ئەو کلیساییە نزیکەی ١٠٠ مێترە و بە مەودایەکی ٢ مێتری تێلدڕوو کراوە و هیچ پارێزراوەییەکی بۆ ئەو بینا مێژووییە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی لە بەرچاو نەگیراوە.

کلیسای گوندی تازەکەند، بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکوومەتی، ئەگەری لەناوچوونی یەکجار زۆرە.