یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەست

13:07 - 30 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هۆڵی پیشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ شەممە٣٠ سەرماوەز، چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، پاش کۆچی دوایی "جەلال تاڵەبانی" سکرتێری پێشووی ئەو حیزبە بە بەشداریی زیاتر لە یەک هەزار ئەندام دەستی پێ کرد و لە دەسپێکی کۆنگرەکەدا كۆسرەت رەسووڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لە وتارێكدا وێڕای پیرۆزباییكردنی بەستنی كۆنگرە، داوای كرد، وەك سەركردە و كادیرەكانی یەكێتی ھەموویان بەرپرسیاریەتیی مێژوویی بگرنە ئەستۆی خۆیان.

چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتیی نیشتمانی بە بەشداریی یەک هەزار کەس لە ئەندامانی کۆنگرە دەستی پێکردووە.
یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ لە سووریا دامەزراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا سێ کۆنگرەی بەستووە و کۆنگرەی یەکەم ساڵی ١٩٩٣و کۆنگرەی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ هەزار و کۆنگرەی سێیەمیش ساڵی٢٠١٠ گیراوە.

بڕیار بوو ساڵی ٢٠١٣ یەکێتی کۆنگرە ببەستێ، بەڵام بەهۆی هەندێ گرفت لەناو حیزبە ئەو ساڵە تەنیا بە گرتنی پلینۆم، دوا خرا بۆ ساڵی ٢٠١٣ و ئەوکاتیش بە بڕیارێک دوا خرا بۆ مانگی ١٢ی زایینی ئەمساڵ و ئەمڕۆ شەممە دەستی بەکارەکانی کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی نزیک بەو حزبە زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ئەندامانی کۆنگرە خۆیان بۆ سەرکردایەتی پاڵاوتووە و بەپێی بڕیارە نوێیەکان، ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی لەم کۆنگرەیەدا بۆ ١٢٠ کەس زیاد دەبێت.