ئیتلاعاتی شاری مەریوان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانیان بانگهێشت کرد

12:16 - 28 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێرانی بانگهێشت کردووە و لێپرسینەوەی لێکردوون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، داوای زانیاریی تاکەکەسی و ژمارە تەلەفوونی بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێرانیان، کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان داوایان لە بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کردووە کوڕ و کچەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بگەڕێننەوە ئێران.

هەروەها، هێزە ئەمنییەتییەکان بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان ناچار کردووە کە فۆرمی ئیتلاعات و زانیارییەکی تاکەکەسی پڕ بکەنەوە.