یارسانییەکان هاوکات لەگەڵ هاتنی رەفسەنجانی بۆ کرماشان کۆبوونەوەی نارەزایەتی رێک دەخەن

23:28 - 22 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی یارسانیی ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام هاوکات لەگەڵ هاتنی هاشمی رەفسەنجانی بۆ ئوستانی کرماشان، لەبەر دەم ئوستانداریی شاری کرماشان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێک دێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ دوابە دوای سەردانی \"هاشمی رەفسەنجانی\" بۆ ئوستانی کرماشان، چالاکانی یارسانیی ئوستانی کرماشان و ئیلام، بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی دەزگا حکوومەتییەکان ئێران لەمەڕ داخوازی و ویستی هاووڵاتییانی یارسانی، کاتژمێر ٣ی پاشنێوەڕۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی رەزبەر،کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێک دێنن.

تەیب تاهیری یەکێک لە چالاکانی ئایینی یارسانی، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ زیاتر لە چوار مانگ بەسەر گیان لەدەست دانی سێ کەس لە هاوئاینەکانمان‌دا تێدەپەڕێت و سەرەڕای بەڵێنیی بەرپرسانی حکوومەتی لەمەڕ جێبەجێ کردنی داخوازیی یارسانییەکان، هەتا ئێستا هیچ بەڵێنییەکیان نەچووەتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

ئەو چالاکە یارسانییە و ئامۆزای نیکمەرد تاهیری ئاماژەی بەوەش کرد، \" ئێمە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پێشتردا خوازیاری بە فەرمی ناسینی ئایینی یاری، خوێندن بە زمانی زگماکی، سزا دان و ناساندنی ئەو کەسانەی کە لە زیندانی هەمەدان سووکایەتییان بە کیومەرس تەمەناک کرد\" بووین، بەڵام سەرەڕای بەڵینیی بەرپرسان، سەرجەم ئەو داخوازییانە لە جێی خۆیاندا ماونەتەوە.

هاشمی رەفسەنجانی بەرپرسی کۆڕی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەر بۆ سەفەرێکی دوو رۆژە سەردانی ئوستانی کرماشانی کردووە.

هەروەها بەپێی بەیاننامەیەک کە چالاکانی یارسانی چەند رۆژ پێش ئێستا بڵاویان کردەوە، بڕیارە رێکەوتی ٢٨ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ لەبەر دەم مەجلیسی
ئێراندا
کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرێوە بەرن.