ئۆپۆزیسیۆنی كوردی سووریە بێئاگاییان لە سەردانی ئەنجوومەنی نیشتمانی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی
14:50 - 22 بەفرانبار 2711
كوردپا: بورهان غەلیون، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانيی سوریە و عەبدولباسیت سەیدا، ئەندامی لێژنەی جێبەجێ كاری ئەنجوومەنی نیشتمانی سووریە لە هەرێمی كوردستانن و ئۆپۆزیسیۆنی كوردی سووریەش لێی ئاگادار نین.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە هەرێمی كوردستان، بورهان غەلیون و عەبدولباسیت سەیدا و دوو ئەندامی دیكەی ئەنجومەنی نیشتمانی سوریە ئێستا لە هەرێمی كوردستانن و ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە وتووێژێك لەگەڵ نووری بریمۆ نوێنەری پارتی دێمۆكراتی كورد لە سووریە (ئەلپارتی) بەدواداچوونی ئەم هەواڵەی كرد.
نووری بریمۆ وتی: ئێمە ئاگاداری هاتنیان نین و لە لایەنەكانی دیكە ئەم هەواڵەمان بیستووە و گلەییشمان لە بورهان غەلیۆن و هەیئەتی هاوەڕیی هەیە و هیچ شتێكی فەرمیمان لەو بارەیەوە بە دەست نەگەیشتووە.
نوێنەری ئەلپارتی لە هەرێمی كوردستان لەمەڕ بەشداریی هێز و لایەنە كوردییەكانی سووریە لە مەیدانی سیاسیی سووریەدا وتی: ئێمە وەكوو لایەنە كوردییەكان هێزێكین و سەنگ و پێگە و رێكخستن و داخوازیی تایبەت بە خۆمان هەیە و لە چوارچێوەی شۆڕشی سووریەشدا بەشدارین.
بریمۆ لەبارەی هۆكاری چالاك نەبوونی هێزی كورد و رێكخستنەكانیان لە ناوچە كوردنشینەكانی سووریە وتی: زۆر چالاكن و لە خۆپیشاندانەكاندا بەشدارن، بەڵام لەلایەك حكوومەت لە ترسی شۆڕش و بەرەنجامەكانی ناوێری كورد بكوژی و لەلایەكی دیكەشەوە كوردی سووریە نایهەوێ لە رێگای توندوتیژییەوە بەشداریی شۆڕشی سووریە بكات.
نووری بریمۆ لە كۆتاییدا ئەوەشی خستە روو كە ئێستا بەشێكی بەرچاو لە هێز و تواناییەكانی خەڵكی راپەڕیوی سووریە لە راستای شەڕی تایفەیی و ئایینیدا بە فێڕۆ دەچێت و كوردیش نایهەوێ بكەوێتە ئەو بازنەیەوە.