ئۆرهان پامۆك بووە براوەی خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی ئەدەبی
14:35 - 26 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: ئۆرهان پامۆك نووسەری تورك، توانی لە وڵاتی چین خەڵاتی چالاكترین نووسەری فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات.
كتێبی 35 ساڵ ژیانی ئەدەبیی ئۆرهان پامۆك، توانی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئەدەبیی چین بۆ خۆی دەستەبەر بكات.
ئۆرهان پامۆك لەدایك بووی 27ی جۆزەردانی ساڵی 1331ی هەتاوی لە شاری ئەستەمبۆڵ لە توركیە لەدایك بووە.
ناوبراو یەكەم نووسەری توركە كە توانی ساڵی 2003ی زایینی ببێتە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی.
ئۆرهان پامۆك دوای \"ئیسماعیل بیشكچی\" دووەمین نووسەر و رۆژنامەوانی توركە كەلە نووسینەكانیدا ئیعترافی بە كوشتار و كۆمەڵكوژیی ئەرمەنی و كوردەكان لەلایەن حكوومەتی توركیەوە كردووە و لەم بارەوە چەندین بابەتی بڵاو كردۆتەوە و هەر بەم بۆنەشەوە زیندانی كراوە.
ئۆرهان پامۆك یەكەم نووسەری جیهانی ئیسلامە كە لەگەڵ فیتوای ئیعدامی \"سەلمان روشدی\" كە لەلایەن \"خومەینی\"یەوە دەركرا، مەحكووم كرد.