ئاژانسی كوردپا: ئەرسەلان كامكار ئاوازدانەری كورد، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی هونەر ئانلاین وتی: ئالبۆمی "دەبێتە هەتاو" بە دەنگی بیژەن كامكار سەرەتای مانگی خەرمانان بە فارسی بڵاو دەكرێتەوە.

ئەرسەلان كامكار وتی مێلۆدی و ئاوازی ئەم بەرهەمە تازە مۆسیقاییە لە ئەستۆی ئەو بووە و بریتیە لە حەوت پارچە شێعری شاعیران "فرووغ فەڕوخزاد، ئەحمەد شاملوو، حافیز و مەولانا" و ناوی هێندێ‌ لە تراكتەكان بریتین لە "دەبێتە هەتاو، نێوان تاریكی، ماسی، شینگێڕی، یاری من، گوڵبانگ و رۆژ.

ئەو ئاوازدانەر كوردە بە ئاماژە بەوەی كە ئەەو ئالبۆمە سەرەتای مانگی خەرمانان بڵاو دەكرێتەوە، وتی: بەدەنگی بیژەن كامكار و مریەم ئیبراهیم پوور تۆمار كراوە و هانا و سەبا كامكاریش بە كۆرس هاوكاریانیان كردووە.