گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ١٢ كرێكاری كورد لەمانگی خەرماناندا
14:47 - 31 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: لەماوەی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ١٢ كرێكاری كوردی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا تۆمار كراون، لەماوەی یەک مانگی رابردوودا ٨ كرێكاری كورد گیانیان لەدەست داوە و ٤ی دیكەش بریندار بوونە.
لەكۆی گشتیی گیان لەدەست داوان، ٥ كەسیان لەكاتی كاركردن و بە هۆی رووداوی كارەوە مردوون و ٢ كەس لە ئاودا خنكاون و كرێكارێكیش بە هۆی خۆكوژییەوە گیانی لەدەست داوە.
بەربوونەوە لە بەرزایی، بەرق گرتوویی و بەركەوتنی ئاسن و کەلوپەلی قورس، بە هۆكارە سەرەكییەکانی گیان لەدەست دان و برینداربوونی کرێکاران دادەندرێن.
زۆرترین حاڵەتی مردنی كرێكاران لەشاری تۆمار کراوە، بەچەشنێک كە ٤ كرێكار بە هۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە گیانیان لەدەست داوە.
تەمەنی ٤ كەس لە كۆی گشتیی قوربانیان، ١٨ هەتا ٢٢ ساڵ بووە و نێوەنجی تەمەنی ئەوانی دیكەش ٢٥ هەتا ٥٠ ساڵ تۆمار كراوە.
بارودۆخی نالەبار و ناستانداردی رێوشوێنەكانی پاراستنی كرێكاران لەكاتی كار كردن لەکوردستاندا، هۆكاری سەرەكیی قوربانیانی رووداوی كارن و رێژەی قوربانیان بەپێی ئامارە تۆمار كراوەكان روو لەزیاد بوونە.
ئاماری شەش مانگی یەكەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا( خاكەلێوە هەتا خەرمانان) ٥٠ كرێكاری كورد بە هۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە بوونەتە قوربانی.
لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٣٨ كرێكار گیانیان لەدەست داوە و ١٢ی دیكەش بریندار بوون.
زۆرترین رێژەی قوربانیان لەكاتی كار كردن و بەهۆی رووداوی كارەوە بووە.
ئەو رێژەیە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو دەکرێتەوەو دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.