گیان لەدەست دانی گوماناویی زیندانییەکی کورد لە زیندانی سنە + وێنە/ ئامار

14:14 - 15 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: بە گیان لەدەست دانی زیندانییەکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئاماری گیان لەدەست دانی زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی ئێرانداو لەماوەی ١٦ مانگی رابردوودا گەیشتە ٩ کەس.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ زیندانییەکی کورد بەناوی \"خەبات مورادی\" تەمەن ٢٠ ساڵ لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

\"14396.jpg\"
خەبات مورادی، تەمەن ٢٠ ساڵ لە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
هاوبەندییەکانی رایانگەیاندووە کە ئەو زیندانییە کوردە تووشی نەخۆشیی \"شەکرە \" بووە کە بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندان و هەروەها پێ نەدرانی \"ئەنسۆلین\"، بۆتە قوربانی.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٩ زیندانیی کورد بەناوەکانی، موحسین قازی زادە ، شێرزاد خزری، سامان ئەمینی، موحەمەد مەهدی زالییە، ئەفشین یاوەری، یەدوڵڵا مەحموودی، محەممەد زینەتی، نازدار وەیسی و خەبات مورادی لە زیندانەکانی ئێراندا و بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها بەپێی ئەو ئامارە ١ زیندانیی دیکەش بەناوی \"رەزا باوەڕی\" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی میاندواو رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٢ لە زیندانی ورمێ خۆی هەڵواسیو و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
\"14402.jpg\"