گیان لەدەست دانی كرێكارانی كورد بە هۆی رووداوی كارەوە بەردەوامە

14:50 - 8 جۆزەردان 2712
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر كرێكارێك لە شەقامی \"28 دی\" شاری سنە بەهۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست دا.

ماڵپەڕی كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردەوە، \"محەممەد ئەحمەدپوور\" تەمەن 65 ساڵ لە كاتی كردندا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی 7 میترییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن 65 ساڵ خاوەنی ژن و 6 منداڵ بووە.

گیان لەدەست دانی كرێكاران لە كوردستان بە هۆی رووداوی كارەوە بەردەوامە:

پێشتریش چەندین كرێكاری دیكەی كورد بە ناوەكانی نەبی میری تەمەن 65 ساڵ و خەڵكی سنە ـ زانیار مورادی كرێكاری بیناسازی، لە جادەی ساحیلیی سنە ـ فەتحوڵڵا سوهرابی تەمەن 60 ساڵ ـ غاڵب زارعی ـ سەلاح قاسمی، تەمەن 35 ساڵ و كرێكاری پڕۆژەی \"مسكن مهر\" ـ عەبدوڵڵا توركەمان خەڵكی گوندی \"میلان\"‌ی سەر بە شاری ماكۆ و كرێكار لە كارگەیەكی بەخێو كردنی پەلەوەر و عەلیمحەممەد ساڵح قاتع، خەڵكی سەقز كرێكار لە كانگایەكی بەرد، بەهۆی رووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

كرێكارانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكان لە كەرتە بچووكەكانی كار بەهۆی بێبەش بوون لە مافی بیمە و خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی كار پاش رووداوی كار، هیچ مافێكیان پێنادرێت كە ئەمەش یەكێكە لە گرفتەكانی كرێگاران لە كوردستان.