گوندی \"ساتیاری\" بە پێشوازیی نەورۆزەوە چوو

15:53 - 26 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: دانیشتوانی گوندی \"ساتیاری\" سەر بە بەخشی باینگان لە پارێزگای کرماشان، بە پێشوازیی ساڵی نویی کوردیەوە، چوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دانیشتوانی گوندی \"ساتیاری\" سەر بە بەخشی باینگان لە پارێزگای کرماشان بە هەڵکردنی ئاگر و بەڕێوەبردنی جێژن و هەڵپەڕکێ بە پێشوازیی ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆزەوە چوون.

لەو ڕێوڕەسمەدا، بە بەشداریی لاوان و مێرمنداڵانی ئەو گوندە و مێوانەکان بەڕێوەچوو و بەشداریی مێرمنداڵان لەو ڕێوڕەسمەدا، جیلوەیەکی جوانی بەو ڕێوڕەسمە، بەخشیبوو.

بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە جێژنی نەورۆز، لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان ڕێوشوێنی تایبەتییان بۆ پێشگرتن لەو ڕێوڕەسمە گرتبووە پێش .

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، شۆرای تەئمینی شاری سەقزلە دانیشتنێکدا، بڕیارگەلێکی بۆ درووست کردنی باری ئەمنییەتی و هەڵسووکەوت لەگەڵ بەرێوچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەو شارە، گرتە پێش.

هەروەها، شۆرای گوندی پاڵنگان لۆە ژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، نەورۆزی گوندی پاڵنگانیان هەڵوەشاندەوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی ئەماکنی شاری مەریوان کارتی هونەرمەندانی ئەو شارەی، بۆ بەشداری نەکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە هونەرمەندانی ئەو شارە، ئەستاندووە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ و نەورۆز لە کوردستاندا کەمپەینێکی لەژێر ناوی \"نەورۆز، سەمای ئازادی\" وەڕێخستووە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، لە دژکردەوە بەو کەمپەینە، خەریکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵکدان دەستیان به دەسبەسەر کردنی چالاکانی کورد کردووە.