گوشارە ئەمنیەتییەكان بۆ سەر خەڵكی ناوچە عەرەب نشینەكانی ئەهواز بەردەوامە
14:57 - 13 رەشەمه 2711
كوردپا: هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شووش ژمارەیەك لە مێرمنداڵان و لاوانی عەرەبی ئەو شارەیان دەستبەسەر كرد.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ناوچە عەرەب نشینەكانی ئێران، جەعفەر كەعبی تەمەن 15 ساڵ، حەسەن خەسرجی، عەلی كەعبی، مستەفا عەبدولخانی، عەباس كەعبی و ئیسماعیل جنادلە و پێشتریش عەبدلسەلام حەمزاوی لەو دەستبەسەر كراوەكانن.
شاری شووش چەند حەفتە لەمەوبەریش شایەتی چەندین نائارامیی سیاسیی لە پێوەندیی هەڵبژاردنی مەجلیسدا بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا لە بەرەبەریی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەكان، رێكەوتی 10ی رەشەممە ژمارەیەكی دیكە لە لاوان و چالاكانی فەرهەنگی و سیاسیی عەرەب لە شارەكانی ئەهواز، عبادان، شووش، حەمدییە، مەعشوور، خەفاجیە، مەحمەرە و چەندین شارستانی دیكە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات كراون.
هەروەها رێكەوتی 11ی رەشەممە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەكان بۆ سەر بنەماڵەیەكی عەرەب لە \"حەی ئەلسورە\"ی شاری ئەهواز مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لە دەست داوە.
دوابەدوای ئەوەی كە هێزە ئینتزامییەكان هێرش دەكەنە سەر ماڵی سامێر حەیدەری و كوژرانی كوڕی ئەو بنەماڵەیەی بە ناوی حەسەن حەیدەری لێدەكەوێتەوە، بابی كوژراوەكە دژكردەوە لە خۆی نیشان دەدەات.
هەر لەو پێوەندیەدا لە ئەنجامی تەقەی سامێر حەیدەری سێكەس لە هێزەكانی ئینتزامی كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.
پێشتریش 5 كەس لە لاوانی عەرەب لە كاتێكدا كە تراكتەكانی تەبلیغاتیان لە دیوار لێدەكردەوە لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە دەستبەسەر كران و لەم نێوانەدا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رێژەی سەرجەم دەستبەسەركراوەكانیان 65 كەس راگەیاندووە.
بەپێی راپۆڕتی رێكخراوی \"چاوەدێری مافی مرۆڤ\" لە نیویۆرك و رێكخراوی \"امنستی اینترنشنال\" لە لەندەنەوە، دوو كەس لە دەستبەسەركراوان بە ناوەكانی محەممەد كەعبی 34 ساڵ و ناسر ئاڵبوشكە تەمەن 19 ساڵ لە كاتی لێپێچینەوەدا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا گیانیان لە دەست دا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی ئەهوازیش هەواڵی كوژرانی لاوێكی دیكەی بە ناوی رەزا مەغماسی چالاكی مافی مرۆڤی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دزفول پژراست كردۆتەە.