کەمتەرخەمیی گیان لەدەست دانی ٢ ژنی کوردی لێکەوتەوە

14:21 - 13 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی لێدرانی دەرزیی \"ناستاندارد\" گیانی لەدست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە ریکەوتی١٢ی پووشپەڕ ژنێک بەناوی \"ساحێب حوسێنی\" خەڵکی شاری جوانڕۆ کە بەمەبەستی نەشتەرگەری \"گواتر\" سەردانی نەخۆشخانەی ئەو شارەی کردبوو، بەهۆی ڵێدرانی دەرزیی ناستانداردی چینی گیانی لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ژنە کوردە، پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە هێچ وڵامدانەوەیەک سەبارەت بەو مەسەلەیە نەبووە.

\"13696.jpg\"
گوندی \"ئەنبێ\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ
لەلایەکی دیکەوەو بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٢ی پووشپەر، ژنێکی دیکەی کورد لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بەناوی \"خەمێ عەسکەری\" کچی کەرەم بەهۆی برق گرتووییەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو ژنە کوردە تەمەن ٣٠ ساڵ و دایکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی \"ئەنبێ\"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ بووە، کەبەهۆی سیم کێشی ناستاندارد و کەمتەرخەمییەوە گیانی لەدەست داوە.