کۆڵبەرێکی کورد بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

11:23 - 8 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ناتۆش" خەڵکی گوندی "زەنگلانـ"ـی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ، ئەو کۆڵبەرە کوردەی خەڵکی ناوچەی "جەرمی" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ پاش برینداربوونی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر  کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لاقی پێکرابوو و لە بێهداریی زیندانی ورمێ خەوێندرابوو.

"ئەرسەلان ناتۆش" بە تۆمەتی "بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی" تاوانبار و دەسبەسەر کرابوو.