کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی تورکیە لە سنووری خۆی بریندار کرا

11:09 - 11 خەرمانان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سێودین کەڵاشی" کوڕی "بەهادین"، خەڵکی گوندی "گیوەڕانـ"ـی  سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران چووەتە خاکی تورکیە و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە تەقەی لێکراوە و پێکراوە.

ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری وان لە کوردستانی تورکیە کراوە.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵەیە خێزاندارە.