کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود ئەشکەنجە کراوە

11:35 - 18 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موبین حوسێنی" کوڕی "سیرووس"، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "دووریسانـ"ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە قۆنداغە چەک ئازار و ئەشکەنجە داوە.

ئەو کۆڵبەرە بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانەوە، ڕووخساری تووشی برینی قورس بووە.

باری تەندروستیی "موبین حوسێنی" ناجێگیرە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.