کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی تاران دەکرێت

11:49 - 22 خەرمانان 2720

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "مانی هاشمی" کوڕی سەید "هادی"، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە،  بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار  ببوو و بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران دەکرێت.

یەکێک لە نزیکانی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە چوار ڕۆژ لە نەخۆشخانەی تاڵقانیی شاری کرماشان خەوێندراوە و دواتر مەرەخەس کراوە".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە لەو ڕووداوەدا ئێسکی ڕووخساری شکاوە و بۆ نەشتەرگەری دەبێ ڕەوانەی تاران بکرێت".

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا کەوتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، سەر و ڕووخساری بریندار بوو".

دەوترێت کە ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ کڕینی مۆبایل بۆ کاروباری قوتابخانە، ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.