کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هیزە نیزامییەکان بووە قوربانی

16:58 - 21 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بەهۆی تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شوێنێک بەناوی \"دۆڵی ئاوخوارێ\" بریندار کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە ریکەوتی ٢٠ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"رەسووڵ باڵویز\" کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی \"خاڵدار\"ی سەربە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

بەوتەی شایەتحاڵان ئەو کۆڵبەرە کوردە ٢ فیشەک بەر پشتی کەوتووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار کراوە.

هاوکات لەو رووداوەدا زیاتر لە ١٠ سەر ئەسبی بار هەڵگری کاسبکاران بەکوشت چوون و چەندین ئەسبی بارهەڵگریش لەلایەن ‌یزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.