کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

15:21 - 21 خەرمانان 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢٠ی خەرمانان هاووڵاتیەکی سەردەشتی بە تەقەی هیزە نیزامیەکانی حکوومەتی ئیسلامی گیانی لەدەست دا.

بە پیی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەلا حاتەمی کوڕی ئەحمەدی ئەمەر پاشا خەڵکی گوندی \"قەلەڕەشێ\"ی سەر بە شاری سەردەشت، تەمەن ٢٥ ساڵ و خاوەن ژن ومنداڵ رێکەوتی ٢٠ی خەرمانان کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە نیزامیەکانیحکوومەتی ئیسلامیی ئیران و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەوڵنێری کوردپای راگەیاندووە ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتێکدا لەسەر سنوور سەرقاڵی دابین کردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی بووە لە شوێنێک بەناوی \"مێرگە درێژەی باژار\" لە دەورووبەری گوندی \"قەلەڕەشێ\"ی سەردەشت دروەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەرواڵدەریی کوردپا لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوەلە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامیەەکانی حکوومەتی ئێران ٣ کۆڵبەری کورد کوژراون ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.