کۆڵبەرێکی بریندار ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کرا

11:53 - 17 خەرمانان 2721

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەدیق تیکابی"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، پاش تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەورێز کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەوە، دەست و لاقی بە توندی بریندار بووە.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانان، ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "خەبات سادقی"، تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی بانە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو دوو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران داونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو دوو کۆڵبەرە سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە و نەخۆشخانەی سەقز کرابوون.