٥ کۆڵبەر لە بانە بریندار کران

18:17 - 6 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری بانە، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر پێکران.

سێ کۆڵبەری برینداربوو لەو ڕووداوە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی" لە بانە کران و دوو کۆڵبەری دیکە بۆ ناوەندی دەرمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگوێزران.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی دوو لەو کۆڵبەرانەی بە ناوەکانی "ئازاد شەریفی و شێخ عەلی حوسێنی" ڕاگەیاند.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەکارهێنانی چەک، ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

وێنە: ئازاد شەریفی و شێخ عەلی حوسێنی