کچێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:30 - 7 جۆزەردان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردان، کچیکی لاو خەڵکی گوندی "سیاقۆڵی سەرێ"سەر به شاری مەهابادبەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو کچە لاوە بە ناوی "پەروەر عەلی‌پوور" کچی ئەمیر ڕاگەیاندراوە.

ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو کچە لاوە لە گوندی "ئوزەندەرێ"ی مەهاباد، هەوڵی خۆکوژی داوە.