کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

17:18 - 13 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، کچێکی لاو بە ناوی "دونیا نەوزەری" تەمەن ١٨ ساڵ کچی تاهیر، خەڵکی شاری مەریوان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە بەهۆی ئەوەیکە باوی گیرۆدەبووی مادەی سڕکەر بووه، ویستوویەتی بە زۆر بە شووی بدات، هەوڵی خۆکوژی داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، دونیا بەهۆی خواردنی "حەبی برینج" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.