کوژرانی گوماناوی سەربازێکی کورد لە شاری نەغەدە
04:34 - 24 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: سەربازێکی کوردی خەڵکی ناوچەی کامیاران لە پادگانی ئەرتەش لە شاری نەغەدە بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان لاوێکی تەمەن ٢١ی ساڵی کورد بەناوی \"حامید ماراوی\" کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی \"ماراو\"ی سەربە شاری کامیاران کەلە پادگانی شاری نەغەدە سەرباز بووە، بەشێوەیەکی گوماناوی کوژرا.
لێپرسراوانی سەربازیی ئەو پادگانە رایانگەیاندووە، حامید دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە، بەڵام بنەماڵەی ئەو سەربازە کوردە ئیدیعای بەرپرسانی نیزامیی ئەو پادگانەیان رەت کردۆتەوە.
حامید ماراوی خاوەن بڕوانامەی \"کاردانی\"ی بووە و بۆ قۆناخی \"کارناسی\"ی زانکۆ وەرگیرابوو.