کوژرانی پێنج ئەندامی سپای پاسداران لە ناوچەی بانە + ناسنامەی کوژراوان

14:43 - 19 رەزبەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تیکهەچوونێکی چەکداریدا لەناوچەی بانە،حەوت ئەندامی گرووپی زەربەتی \"کۆخان(سپای بەتولموقەدەس)\"لەنزیک گوندەکانی شوێ و ساوان، کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارێی رۆژی پێنج‌شەممە چوار ئەندامی سپای پاسداران و خەڵکی شاری بانە بەناوەکانی \" حاجی موتەلیب ئەحمەدیان فەرماندەی گروهی زەربەتی کۆخان – فەتاح ئەحمەدی ، جەلال مستەفایی، لوقمان حوسێنی\" لەپێکدادانێکی چەکداریدا کوژران.

هەروەها ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران \"بەناوی \" مەنسوور مەخدوومی\" خەڵکی شاری \"قوروە\"ی سەربە ئوستانی کوردستان لەو تێکهەچوونەدا کوژراوە.

بە وتەی هاووڵاتییانی ناوچەی بانە \"حاجی موتەلیب ئەحمەدیان\" ماوەی ٣٠ ساڵە چەکی سپای پاسدارانی پێ بووە و لەو ماوەیەدا دەستێکی باڵای لە ئازار و ئەزیەت کردنی خەڵکی ناوچەکەدا هەبووە.

هەروەها دوو کەس لەو کوژراوانە خەڵکی گوندەکانی \"زێویە و هۆمەڕەشاڵ\"ی سەربە بەخشی \"شوێ\"ی شاری بانە بوون و هاوکات دوو ئەندامی سپای پاسدران لەو تێکهەچوونەدا بریندار بوون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لەم تێکهەچوونە بە ئەستۆ نەگرتووە.