کوژرانی ١٠ سەر ئەسپی کاسبکاران لە سنووری هەورامان

10:48 - 23 رەزبەر 2720

شەوی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر، ١٠ سەر ئەسپ و هێستری کاسبکاران لە سنووری هەورامان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان سەرەڕای کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ئاگریان لە شتومەکی ئەو کاسبکارانە بەر داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ١٠ سەر ئەسپە کە لەنێو براوە هی کاسبکارانی گوندی "نەنە" و چەند کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی  شارەکانی مەریوان و بانە بووە.

کاری کۆڵبەری و کاسبیکردن تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانە، بەڵام ڕۆژانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتییان پێ دەکرێت و زۆر جاریش بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.