کوژران و برینداربوونی ٢ کۆڵبەری کورد لە ناوچەی سەردەشت
02:36 - 24 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ کۆڵبەری کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێـزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێــران بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"قوربانی شێخی\" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی رەحمان بە تەقەی راستەوخۆی یزە نیزامییەکانیحکوومەتی ئیسلامیی ئیران گیانی لێ ئەستێندرا.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، کە \"قوربانی\"ی پاش بریندار بوون لەلایەن هاوڕێکانییەوە هەوڵی رزگار کردنی دراوە، بەڵام سەرلەنوێ بەروەڕووی تەقەی ئەو هێزانە بوونەتوە و چەند فیشەکی دیکەی بەرکەوتووە و لە ئەنجامدا دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا برایەکی دیکەوەی ئەو کۆڵبەرە بەناوی \"شۆڕش شێخی\" تەمەن ٣٣ ساڵ بە توندی بریندار بووە.
ئەو ٢ کۆڵبەرە کوردە برای یەکتر و خەڵکی گوندی \"گەوەڵان\" سەربە شاری سەردەشت بوون کە بۆ بژیویی ژیانیان روویان لە پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەری کردبوو کە چەند کاتژمێر پێش ئیستا لە شوێنێک بەناوی \"دۆڵی زەرتکە\" لە پشت گوندی \"دۆڵەبی\" تووشی ئەم رووداوە بوون.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی \"قوربانی\" رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە و هاوکات \"شۆڕش\"ی برای بە برینداری لەدەستی هێزە نیزامییەکان دایە.