کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری ورمێ

11:10 - 5 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری سۆما و برادۆستی ورمێ کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان ئەحمەدی" کوڕی "حاکم" گیانی لەدەست دا و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "توران و ڕەدوان ئەحمەدی" کوڕی "عەبدولخالق"، بەسەختی لەو ڕووداوەدا پێکران.

ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆستن و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی و لە ئاکامدا "ئەرسەلان ئەحمەدی" بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

"توران و ڕەدوان ئەحمەدی" بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراون و هەنووکە لەژێرچاوەدێریی پزیشکیدان.