کرێکارێکی بیناسازی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا

12:57 - 10 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، "حەیدەر قوربانی"، کرێکاری بیناسازیی خەڵکی شاری کامیاران، پاش ٢٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، ئەو کرێکارە بیناسازییە لە ماڵەکەی خۆیدا لە تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

"حەیدەر قوربانی" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک پەیوەندییەکی دوو خولەکیی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوژینەکەی گرتبوو و لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگیرابوو.

هەتا ئێستا، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو کرێکارە بیناسازییە بەدەست نەگەیشتووە.