کرێکارێک بەهۆی داتەپینی دیوار گیانی لەدەست دا

12:14 - 23 جۆزەردان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "یەعقووب سادقی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ڕاویان" لە ناوچەی کوتۆلی شاری خۆی، بەهۆی داتەپینی دیوار لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کرێکارە خەریکی هەڵکەندنی بناغەی بینایەک بووە کە دیواری ئەو بینایە بە سەریدا ڕووخاوە.

شایەتحاڵەکان دەڵێن: "ئەندازیاری چاوەدێری هەڵەکار بووە، چوونکە لە کاتی هەڵکەندنی دیوارەکە لەلایەن بونیادی مەسکەنەوە، خاوەنکارەکە هەرچی بە ئەندازیارەکەی وتووە کە ئەو دیوارە مەترسیدارە لەژێریدا کار دەکەین، ئەندازیارەکە بڕیاری لابردنی داروپەردو و دیوارەکەی نەداوە و ئەمەش بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو کرێکارە کوردە".