کرماشان؛ نرخی بێکاری لە زستانی ساڵی ١٣٩٩دا ١٨ لەسەد بووە

11:59 - 22 خاکەلێوه 2721

بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لە ساڵی ڕابردوودا، ١٨ لەسەد ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو ئامارە، نێونجیی نرخی بێکاری لە ئاستی ئێران لە  ساڵی ٩٩دا، ٩.٧ لەسەد بووە کە بەو پێیە نرخی بێکاری لە کرماشان ٨.٣ لەسەد زۆرتر لە نێونجیی نرخی بێکاری لە ئاستی ئێراندا بووە.

هەر بەپێی ئەو ئامارەی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی بێکاری لە زستانی ساڵی ٩٩ پاش پارێزگای سنە بە نرخی بێکاریی ١٨.٨ لەسەد،  پارێزگای کرماشان زۆرترین نرخی بێکاریی لە ئاستی ئێرانی هەبووە.

لە بەهاری ساڵی ڕابردوودا، نرخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان ١٣.٨ لەسەد بووە و ئەو ڕیژەیە لە هاوینەدا گەیشتووەتە ١٥.٢ لەسەد ، لە وەرزی پایێزدا نرخی بێکاری دابەزیووە بۆ ١٢.٤ لەسەد، بەڵام لە زستاندا، ئەو ڕیژەیە بەرز بووەتەوە بۆ ١٨ لەسەد.