کامیاران/ خراپیی رێگەوبان بە بەردەوامی گیانی هاووڵاتییان دەستێنێت
15:43 - 22 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ رۆژدا ٣ هاووڵاتیی گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنەو کامیاران بەهۆی خراپیی رێگەو بانەوە بوونە قوربانی.
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەممە رێکهوتی ٢١ی جۆزهردانی ١٣٩١ی ههتاوی، هاووڵاتییەک بەناوی \"ئەشرەف رەسووڵی\" خەلکی گوندی \"گەلێن\"ی ناوەچەی ژاوەرۆی سنە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشێنەکەی بەهۆی خراپیی جادەوە، گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە تەمن ٤٦ ساڵەیە، خێزاندار و باوکی ٣ منداڵ بووە کە بەهۆی خراپیی رێگەوبانی گوندەکەیانەوە بۆتە قوربانی.
هەروەها رێکهوتی ٦ی جۆزهردانی ١٣٩١ی ههتاوی، ماشینێکی جۆری مینیبووس لهسهر گهردهنهی \"دووکهماڕێ\"ی ئەو ناوچەیە تووشی رووداوی هاتووچۆ هاتبوو کەلهئاکامدا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی \"نییەر\"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بوونە قوربانی.
بەوتەی یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، ماوەی ٤ ساڵە بەبیانووی دروست کردنی بەنداوی \"ژاوە\" زۆربەی رێگەوبانی گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە هەڵکەندراون و بەو هۆیەوە لەماوەی ئەو چوار ساڵدا چەندین هاووڵاتیی کورد بوونەتە قوربانی.