کاسبکارێکی کورد لە سنووری پیرانشاردا کوژرا

13:38 - 25 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، لە سنووری ئەو شارەدا، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ئیدریس ڕەحیمی"، کوڕی "محەممەد"، خەڵکی گوندی "گردەشەیتانـ"ـی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.

ئەو کاسبکارە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی دیکە لە سنووری شاری پیرانشاردا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامدا، گیانلەدەستدانی ئەو کاسبکارە کوردەی لێکەوتەوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، جێگیر لە پایگای "نێڵان"، تەقەیان لەو ژمارە کاسبکارە کوردە کردووە.